کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

12:00 - 1 خەرمانان 2722

یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پەیامێکی پیزۆبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێز ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی

 به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمان  YNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین ‌و خوازیارین ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ ببێته‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی بزاڤی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

بەڕێزان : حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ک حیزبی دایک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌میشه‌ ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵاتی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیکەی‌ خاوه‌ن سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و خودان هه‌زاران قوربانی و شه‌هیدن‌ له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیاتر خورتبوونی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له ‌پێناو ڕزگاری و ئازادیی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان.

 ‌ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكڕیزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سەرلەنوێ‌ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خه‌بات و تێكۆشانه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهات و گۆڕانكارییه‌ک كه‌ له ‌ناوچه‌كه‌ ڕوو ده‌دات.

 له ‌دووماهیدا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندیی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماند.

مەكتەبی سیاسی

یەکیەتیی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان YNDK 

22ی ئابی 2022ی زایینی