کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

13:02 - 1 خەرمانان 2722

یەکبوونەوە و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات بوو بە هۆی خۆشی و شادیی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مێژووییەیان کرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی "پەسوێ" پەیامێکی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد و ئەو یەکگرتنەوەیان وەک پێویستییەک بۆ بەرگری لە هێرش و هەڕەشەی داگیرکەرانی خاک و نیشتمان زانی.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "نەغەدە" و ناوچەی سندووس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئەو یەکگرتنەوەیان لە کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شارەدێی "نێ"ی مەریوان بەدڵێکی پڕ لە شایی و بە زەوقێکی سەربەرزانە و بە بیرێکی برایەتی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دوو باڵی بەهێزی دێموکراتیان کرد.

ئەندامان و لاینەگرانی حیزبی دێموکرات سەرەڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە، پەیمانی ڕێز و وەفادارییان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل دووپات کردەوە.