کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

13:19 - 1 خەرمانان 2722

ئەندامانی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزباییان ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە.

پیرۆز بێت یەکگرتنەوە، ڕەمزی سەرکەوتن

 یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات، بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامان ولایەنگران، پێشمەرگەکانی شار و شاخ و سەرجەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.

 دەسخۆشی بە حیزبی دێموکرات دەڵێین کە بەو شێوەیە بنەماڵەی شەهیدانی دڵخۆش کرد. ئێمە لە نزیکەوە شاهیدی دڵخۆشی لەڕادەبەدەری خەڵکی کوردستانین بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرز بە یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب هیوا و وزەی نوێیان هاتووەتەوە بەر و خەڵک گشتی بەو یەکگرتنەوەیە خۆشحاڵە و دوژمنتان ڕیسوا و بێهیوا کرد.

هیوادارین ئەوەی لێکی نزیک کردنەوە، هەرئەوە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی بۆ زووتر گەیشتن بە ئامانجی ڕێبەرانی شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و هەموو شەهیدان. دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمە بۆ هەر ئەرکێک کە حیزبی دێموکرات پێمان بسپێری بەدڵ و گیان ئامادەین. بە هیوای سەرکەوتنی گەل و تێکەوەپێچانی کۆشکی زۆرداری.  

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "مەهاباد"