کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، یەکگرتنی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

13:41 - 1 خەرمانان 2722

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا پەیامی پیرۆزبایی دێموکراتەکانی بڵاو کردووەتەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆ خەباتی یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستانی ئێران بە ئاراستەی ڕووخاندنی ڕژێمی ویلایەتی فەقیه و سنووردارکردنی لەمێژینە لەگەڵ دیکتاتۆرەکانی شێخ و شا لە چوارچێوەی یەکپارچەیی ئێرانی دێموکراتدا دەخوازێت.