کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پە‌یامی‌ پیرۆزبایی كۆمه‌ڵێک له‌ مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

18:30 - 1 خەرمانان 2722

‌کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی شارەکانی سنە و سەقز بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

بەشێک لە مامۆستایانی ئه‌ندامی‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە بەبۆنەی یەکبوونەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی کۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هه‌موو تێكۆشه‌رانی‌ ڕێگای‌ ڕزگاری‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ حیزب کرد.

مامۆستایان جەختیان کردەوە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم کاتە هەستیارەدا هیوا و ئومێد و گڕوتینێكی‌ دیكه‌یه‌ بۆ خه‌بات دژ به‌ ڕێژیمی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ كه‌ بووەته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌یکە‌ خەڵکی کوردستان لە بارودۆخێكی‌ زۆر خراپی‌ ئابووری، سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیان بکەن.

هەر لەو پەیوەندیییەدا کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری سەقز لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان له‌ سەرجەم گەلی کورد کرد و هیوایان خواست تێکۆشانەکانی حیزبەکەمان بەهێزتر بێت و ئاواتەکانی گەلی کورد زۆر بە زوویی بێتە دی.