کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

12:58 - 12 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی حیزبدۆست و تێکۆشەری ماموستا مەلا "ئەحمەد دافعی" لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان گوندەکانی "کاولان و چۆمەڵ" گیانیان لەدەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون.

ئەو کەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە بریتین لە: "مەلا محەممەد دافعی، کەژاڵ دافعی، غونچە محەممەدی، عایشە محەممەدی و مەحموود ئیبراهیمی".

مامۆستا مەلا "ئەحمەد دافعی" یەکێک لە هەوادارنی حیزبی دێموکرات و سیمایەکی ناسراوی دژی ڕێژیمی شا بوو کە لە بزووتنەوی شۆڕشەکانی ساڵی ٤٦ ـ ٤٧یشدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.

تەرمی ناوبراون لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراوان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.