کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌یامی‌ پێشمه‌رگه‌ سپی ‌پۆشه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات به‌بۆنه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دوو لایەنی دێموكرات

19:27 - 1 خەرمانان 2722

بەشێک لە پزیشکان و پەرەستاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە ئێمە وەک کادری پزیشکی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی ئەو ڕۆژە مێژووییە پیرۆزبایی پڕ بە دڵی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەندامانی حیزبەکەمان دەکەین.

هەروەها سپاس و پێزانین بۆ ڕێبەری و کادری حیزبی دێموکرات دەنێرین کە بە بەئەنجامگەیاندنی ئەرکی یەکگرتنەوی بنەماڵەی دێموكرات دڵخۆشی و هیوایەکەی زۆریان لە دڵی خەڵکەکەماندا چاندەوە و دیسان سەلماندیانەوە کە حیزبی دێموكرات بەردەوام بەرژەوەندیی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی‌ لەپێش بەرژەوەندیی حیزبی داناوە.

ئێمه‌ وه‌كوو پێشمه‌رگه‌ سپی‌ پۆشه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات ڕایدەگەیەنین لەسەر ڕێبازی میللی ـ دێموكراتیكی‌ حیزبەکەمان سوورتر له جاران ڕادەوەستین و ئامادەی هەر چەشنە فیداکارییەکین بۆ بەئامانجگەیشتنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.

پیرۆز بێت ئەم یەکگرتنەوە پیرۆزە

کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان