کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە گوندی "دەل" لە هەورامان و لاوانی گوندی "ساڵیانـ"ـی سنە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

12:13 - 2 خەرمانان 2722

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی حیزب لە گوندی "دەل" لە ناوچەی هەورامان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

ئەوان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە بەبۆنەی وەسەریەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و پتەوکردن و بەهێزتربوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی بە هەموو خەڵک و خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو زیندانییە سیاسییەکان دەڵێن.

ئەندامانی حیزب هەروەها هیوای ئەوەیان خواستووە کە لەوە بەدوا حیزبی دێموکرات لە گۆڕەپانی خەباتدا هەنگاوی بە بڕشتتر بنێت بۆ بە چۆکداهێنانی ڕێژیمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی کورد ببێتە ئەو هێزە شوێندانەرەی کە چاوەڕوانیی لێ دەکرێت.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکێکی حیزبی نیشان داوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە لاوانی گوندی "ساڵیان" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکرات کردووە.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکێکی حیزبی نیشان داوە.