کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بەبۆنەی یەکبوونەوەی دوو لایەنی دێموکرات

12:12 - 2 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکبوونەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە ئێمە کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بەبۆنەی یەکبوونەوەی دوو لایەنی دێموکرات پیرۆزبایی خۆمان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی شاخ و شار دەکەین.

هەروەها لەو ڕۆژە مێژووییەدا دەستخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەین کە هەوڵیکی زۆریان  داوە بۆ لەسەر یەکبوونەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها سپاسی حیزبی دێموکراتیش دەکەین کە لەسەر داخوازیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی یەک خستەوە و کردی بە چقڵ و بە چاوی دوژمنیدا دا و هەر لێرەوە ڕادەگەیەنین بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی ئامادەین.ا

بەهیوای سەرکەوتنی ڕاسان

بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

بۆکان ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠١