ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانان، دایە "ئامینە حەسەنی" دایکی شەهید "سلێمان مەعرووفی" خەڵکی گوندی "گردە شەوان" سەر بەر شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
دایە ئامینە ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و ئاواتی ئەوە بوو ڕزگاریی خاک و نیشتمانەکەی ببینێت.
کوڕێکی دایە "ئامینە" بە ناوی شەهید "سلێمان مەعرووفی" لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٥ لە گوندی "گردە شەوان" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٥ لە "قوڵقوڵەی" سەقز گیانی لە ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان بەخت کرد و لە گوندی "قامیشڵە" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
شەهید "سلێمان" کوڕێکی ئازا و نەترس بوو هەتا کاتی شەهیدبوونی ئەرکە حیزبییەکانی بەوپەڕی شانازییەوە بەجێ هێنا.
دایە "ئامینە" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.