کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزب لە ناوچەکانی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشینی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوە

19:03 - 2 خەرمانان 2722

ئەندامانی نهێنیی ناوچەکانی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشینی بۆکان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیان کرد.

سڵاو و ڕێز

ئێمە وەکوو ئەندامانی نهێنیی ناوچەکانی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشینی بۆکان وێڕای دەستخۆشی بۆ هەموو زەحمەت و ماندووبوونی ئەو کەسانەی کە بۆ یەکبوون و یەکڕیزیی حیزب هەوڵی خۆیان داوە.

پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێبەرایەتیی حیزب، کادر و پێشمەرگە، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، کەمئەندامان، هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و سەرجەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەین، بە هیوای سەرکەوتنی گەورەتر و زیاتر و کوردستانێکی ئازاد.

ئەندامانی نهێنیی ناوچەکانی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشینی بۆکان

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران