کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی "خوڕخوڕە"ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

19:03 - 2 خەرمانان 2722

بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی "خوڕخوڕە"ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە و خۆشحاڵیی خۆیان سەبارەت بەو سەرکەوتنە دەربڕیوە.

لە پەیامی ئەو ئەندامانەی حیزبدا هاتووە، بە بۆنەی یادی ٧٧ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پیرۆزبایی خۆمان لەو ڕۆژە مێژووییەدا ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان، کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگران و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.

هیوادارین کە ئەو یەکگرتنەوەیە ببێتە هەوێنی ئاشتی و پێکەوەکارکردن و تەبایی نێوماڵی کورد و هەروەها وەکوو ئەندامانی ئەو حیزبە پەیمان نوێ دەکەینەوە و ئامادەیی خۆمان بۆ بەڕێوەبردنی هەر جۆرە چالاکییەکی حیزبی ڕادەگەیەنین.

بژی یەکگرتنەوە