کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێکی بەرچاو لە مامۆستایانی شاری بۆکان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

19:02 - 2 خەرمانان 2722

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، کۆمەڵێکی بەرچاو لە مامۆستایانی شاری بۆکان پەیامێکی پیرۆزباییان ڕوو لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات بڵاو کردەوە.

لە پەیامی ئەو مامۆستایانەدا هاتووە، سڵاو و ڕێز بە تینی خۆری ئاڵا لە ئێوە پارێزەرانی وڵات.

تاکە هەوێنی سەرکەوتن یەکگرتووییە. یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات خۆشی خستە نێو دڵی تاک بە تاکی کوردەواری و بزەی خستە سەر لێوی هەر دڵسۆزێکی ئەم نیشتمانە خۆشەویستە.

بەو یەکگرتنەوەیە ورە و وزە نە تەنیا لەنێو خەباتکارانی وڵات، بەڵکوو لە دڵی هەموو خەڵکی کوردستاندا چەند قات بەرزتر بووەتەوە.

بەو یەکگرتنەوەیە ڕێز و حورمەت و گەورەیی حیزبی دێموکرات چەند هێندەی ڕابردوو ڕووی لە گەشەکردن کرد.

ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بەرز و پیرۆز بێ لە هەموو قوتابییانی مەکتەبی پێشەوا و درێژەدەرانی ڕێگای شەهیدانی نیشتمان.