کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئەوێهەنگ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب

19:10 - 2 خەرمانان 2722

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە گوندی ئەوێهەنگ، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتیان کرد و پەیمانیان نوی کردەوە کە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان درێژەدەری ڕێگای پڕ لە شانازیی دێمۆکرات بن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە ئەوێهەنگی هەمیشە دێموکراتەوە، لە ئەوێهەنگی خۆڕاگڕەوە، پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بنەماڵەی زیندانییە سیاسییەکان، ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات دەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتوویە ببێتە هوکاری بەچۆکداهێنانی ڕێژیمی دیکتاتۆری و سێدارەی ئێران.

 بە یەکگرتووییتان ئەی ڕۆڵە چاونەترسەکانی ڕێبازی نەمر قاسملوو، هەستی ئێمە لە نێوخۆ قووڵتر بوو، هیوادارین هەموو کات پێکەوە بن و باشتر و بەهێزتر لە ساڵانی پێشوو بن و ئێمەش بە بچووک و لاو و پیری ئەوێهەنگ لەگەڵ ئێوە پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوایین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای پڕ لە شانازیی دێموکرات بین.

سڵاو لە قازی، قاسملوو، شەرەفکەندی

سەرکەوێ دێموکرات

بژی دێموکرات