کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

11:31 - 3 خەرمانان 2722

تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەردەشت بە دانانی جامانە و لۆگۆی حیزبی دێموکرات و ئاڵای پیرۆزی پێشمەرگە و شەربەت و شیرینی جێژنی یەکگرتنەوەیان گرتووە و شادییان گێڕاوە و بەم بۆنەوە پەیامێکی پیرۆزباییشیان بڵاو کردووەتەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم گەلی کورد و کادر و پێشمەرگە و شەهیدانی سەربەرز و زیندانییانی سیاسی و ئەندامانی نێوخۆی وڵات دەکەین.

هیوادارین ئەم یەکگرتنە کە مزگێنییەکەی لە ڕۆژی ٣٠ گەلاوێژدا بە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات درا و دۆستی شاد کرد و دوژمنی ڕەنجاند ببێتە هەوێنی گەیشتن بە گشت ئامانجە پیرۆزەکانمان و تەبایی و یەگگرتوویی بۆ هەموو گەلی کورد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

٢ی خەرمانانی ١٠٤١ی هەتاوی