کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە بانە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانیان کرد

12:11 - 3 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان لە بانە، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات پەیامی پیرۆبایییان ناردووە و جێژنیان گرتووە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو ڕێز

سڵاوێکی گەرم بە گەورەیی چیاکانی کوردستان

ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدان و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە شاری بانە، پیرۆزبایی جێژنی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات بەتایبەت لە بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، کادر و پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی بەشـەرەفی کوردستان دەکەین.

ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار پەیمان نوێ دەکەینەوە لە هەر بارودۆخێکی سیاسی کە دوژمنێکی وەک ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەمیشە نەتەوەی کوردی لە دایرەی ئەمنی داناوە، ئامادەین لەپێناو نەتەوەکەمان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانمان فیدا بکەین.