کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ژنانی تەنگیسەر بە بۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات

12:16 - 3 خەرمانان 2722

ژنانی تەنگیسەر بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا پیرۆزباییان کرد و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سەربەرزین بەوەیکە لە ڕێبازێکدا تێکۆشان دەکەین کە هەردەم پێشڕەو و پێشەنگ بووە بۆ خەبات دژی زوڵم و دیکتاتۆری و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی و ڕزگاریی گەلی کورد .

هەواڵی یەکگرتنەوەمان پێ گەیشت، پیرۆزمان بێت، لە ئێوە سەنگەروانانی شاخ و لە ئێمە پارێزەرانی سەنگەری شار.

یەکگرتنەوە و هەست بە بەرپرسایەتیی حیزبە خۆشەویستەکەمان لەم قۆناغە هەستیارە لە خەبات و تێکۆشان دەرخەری ئەوەیە کە پێکەوە ئێمە دەتوانین سەرکەوین و بە ئامانجەکانمان بگەین و لەتبوون و جیایی ناتوانێ زامنی سەرکەوتن بێ و بە هیچ کوێمان ناگەینێ .

ئێمە ژنانی تەنگیسەر وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەویندارانی ئازادی و سەنگەروانانی شاخ و شار وەفاداریی خۆمان بەم ڕێبازە پڕ سەروەرییە دووپات دەکەینەوە و ئامادەی هەر جۆرە فیداکارییەک بۆ گەیشتن بە سەربەستین.

سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان

سەرکەوێ خەبات دژ بە داگیرکەر

ژنانی تەنگیسەر 

١ی خەرمانی ١٤٠١ی هەتاوی