کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنستیتۆی کورد لە واشنتۆن، یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکراتی پیرۆز کرد

12:53 - 3 خەرمانان 2722

ئەنستیتۆی کورد لە واشنتۆن، بەبۆنەی یەکگرتنەوی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بەڕێزان:

مستەفا هیجری

خالید عەزیزی

ئەندامانی دەفتەری سیاسی و سەرکردایەتی

ئەندام و لایەنگرانی حیزب

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە هەنگاوێکی مێژوویی و هاوئامانج لەگەڵ داخوازییە هەمیشەکانی گەلی کوردستان، هەواڵی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکراتی کوردستان، وەک ڕاگەیاندنی نۆبەرەی خەباتێکی نوێی هاوشەپۆلی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێمان گەیشت.

بەم بۆنەیەوە، وەک ئەنستیتۆی کورد لە واشنتۆن، بەئاکامگەیشتنی ئەم هەنگاوە میژووییە، لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و خەڵکی نیشتانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین.