کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەربڕینی شادی و خۆشحاڵیی خەڵکی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکرات

13:30 - 3 خەرمانان 2722

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزکانی نێوماڵی گەورەی دێموکرات ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەندین شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و یووبیلی حیزبی دێموکرات و بڵاوکردنەوەی شیرینی و تەقەی خۆشی خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە.

له‌ دوای‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكرات سه‌ره‌ڕای‌ بارودۆخی‌ توندی‌ ئه‌منییه‌تی‌ و نیزامی‌ له‌نێو شاری‌ سه‌قز، پێشمه‌رگه‌كانی‌ نێوشاری‌ سه‌قز دوو ئاڵای‌ كوردستانیان له‌ ''مه‌نبه‌عی‌ ئاوی‌ حاجیاوا و سه‌ر ته‌په‌كانی‌ دایه‌ مه‌لێعا'' له‌ شه‌هره‌كی‌ ''گوڵان'' هه‌ڵ كرد و شادییان خستە نێو دڵی خەڵکەوە.

هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی‌ نێوشاری‌ سه‌قز له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵاكان په‌یامیان ئاراسته‌ی‌ حیزب و خه‌ڵک كرد.

لاوان و ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئێران له گوندی ''گردوان'' لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب، وەکوو هەموو خەمخۆرانی پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان دڵگەرمی وخوشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە دڵنیاییان داوە کە ئه‌م یەکڕیزییه لە وەرگرتنی مافی زەوتکراوی گەلی کورد نزیکمان دەکاتەوه.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە پیرانشار لە گوندی ''گەزەگەسک'' بەبۆنەی یەکگرتنەوەی نێومالی گەورەی دێموکرات چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و خۆشەویستی و گەورەیی حیزبی دێموکراتیان نیشان داوە، هەروەها لەنێو شاری پیرانشار دڵسۆزانی حیزب بە تەقەی خۆشی ئەو بۆنەیان جێژن گرت.

لە بانە ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاریی کوردستان بە نمایشدانی ئاڵای کوردستان، ئارمی حیزب، جامانە و گوڵ و شیرینی، یەکگرتنەوەی ڕیزکانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کردووە و هاوکات شێرەکچەکانی دێموکرات لە گوندی ''کانیسوور''ی بانە بە ڕازاندەوەی دیوارەکان بە ئاڵای کوردستان ئەو بۆنەیان پیرۆز نرخاندووە.

هەروەها لە سەیداوای بۆکان و لە شاری سەردەشت ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماڵی خۆیان یەکگرتنەوەی دوو باڵی دیموکرتیان جێژن گرتووە.