کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاتوو "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد

17:19 - 3 خەرمانان 2722

خاتوو "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێشکەشکردنی چەپکە گولێک بە حیزبی دێموکرات، یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پیرۆزبایی کردووە.

"شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" لە نامەیەکدا بەم بۆنەوە نووسیوەیەتی: ''پیرۆز بێت یەکگرتنەوەتان لەژێر چەتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کە هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ و جێی دەستخۆشییە بۆ درێژەدان بە تێکۆشان''.