کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزب لە ''سەلاسی باوەجانی'' بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات

17:20 - 3 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ''سەلاسی باوەجانی'' بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی کردن، ڕایانگەیاندووە ئەم یەکگرتنەوەیە تیری کۆتایی لە بیر و هزری ڕێژیم دا و هیوایەکی گەورەی بە ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستان بەخشی.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە وەکوو تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەلاسی باوەجانی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، پیرۆزبایی لە کادر و پێشمەرگە و خەڵکی بە شەرەفی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و بەم بۆنەوە خۆیان پشت ئەستوور بە حیزب دەزانن و دڵخۆشن کە جارێکی دیکە ماڵی دێموکرات گەورەتر بووە .

بە پێویستی دەزانین کە لەم پەیامەدا بیخەینە بەرباس کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستوپێوەندییەکانی، هەر وەک ناوچەکانی دیکەی کوردستان، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بۆ دڵساردکردنەوەی خەڵک و بەتایبەت بۆ دڵساردکردنەوەی لاوانی ئەم ناوچەیە لەهەمبەر حیزب، بەردەوام لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دژی حیزب، پڕوپاگەندەی دەکرد. ئەم یەکگرتنەوەیە تیری کۆتایی لە بیر و هزری ڕێژیم دا و هیوایەکی گەورەی بە ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستان بەخشی.

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەلاسی باوەجانی

٢ خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی