کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی شێرکۆ شێخ نووری پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر بەبۆنەی یەکگرتنەوە

18:21 - 3 خەرمانان 2722

''شــــێرکۆ شـــێخ نووری'' پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر لە پەیامێکدا یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و بنەماڵەی شەهیدان  و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز کردووە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو و ڕێز

ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بێ. حیزبی دێموکرات لە ئێستاوە یەک حیزبە و بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشێت.

جارێکی تر هێز و بازووەکان وەگەڕ کەوتنەوە، دڵەکان بووژانەوە و چاوەکان سۆمایان بۆ گەڕایەوە.

هیوا و ئومێد سەرلەنوێ مژدەی بەخشییەوە، چیاکان سەری نزمیان هەڵێنایەوە، هەڵۆ دای لە شەقەی باڵ و بەرەو لووتکە ملی نا، میللەت هەموو بە یکەەوە سروودی ئەی ڕەقیب و دەمی ڕاپەڕین دەچڕن و بەیەکەوە هاوار دەکەن:

یەکگرن تا سەرکەون، یەکگرتنتان سەرکەوتنە

بەرەو زیاتر پتەوکردنی بیرو باوەڕ و ڕیزەکانی پێشمەرگە و میللەتەکەمان.

شــــێرکۆ شـــێخ نوری

پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندامی سەنگەر