کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی دوکتور جەبار قادر بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

11:53 - 4 خەرمانان 2722

دوکتور جەبار قادر مامۆستای زانکۆ، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دوکتور "جەبار قادر" لەو پەیامەدا هەستی خۆشی خۆی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: "زۆر دڵخۆشم بە یەکگرتنەوەی هەردوو باڵەکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هیوادارم ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە بزووتنەوەی کوردایەتیدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجامە ئەرێنییەکانی لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان ڕەنگ بدەنەوە و هەموو حیزبە دابەشبوو و ناکۆکان چاویان لێ بکەن".