بنەماڵەی سەربەرزی شەهید "نەحۆ" لە ناوچەی باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستە کرد.
لەو پەیامەدا هاتووە "ئێمە وەک بنەمالەی شەهیدی ناسراوی گەلەکەمان باپیر شکاک ناسراو بە شەهید نەحۆ پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبە تێکوشەرەکەمان لە خەڵکی کوردستان و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات دەکەین و هیوادارین یەکگرتنەوەتان هێز و وزەی زیاتر بە خەباتی نەتەوایەتیی کورد ببەخشێت.
یەکیەتی و یەکگرتن هەوێنی سەرکەوتنە
بنەماڵەی شەهید نەحۆ لە باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات