کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی " سەعید بەگزادە" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

12:22 - 4 خەرمانان 2722

"سەعید بەگزادە" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز بەرپرسی ناوەندی گشتیی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک "مستەفای هیجری"

بەڕێز وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک "خالید عەزیزی"

بەڕێزان ئەندامانی ناوەندی گشتیی بەڕێوەبەریی حیزب

سڵاوێکی گەرمی هاوڕێیانە

دەزانم لەم سەروبەندەدا یەکجار پڕکار و ئاڵۆزن، هەر بۆیەش نەمویست بەدەنگ کە خۆم زۆرم پێ خۆشتر بوو، کاتتان بگرم و پیرۆزبایی ئەم رێککەوتنە مەزنەتان لێ بکەم و داوای سەرکەوتنتان بۆ بخوازم.

ناچارەن بە چەند وشەیەک خۆشحاڵیی خۆمتان عەرز دەکەم و پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە تاک بە تاکتان دەکەم و ئارەزوو دەکەم هەمووتان ساخ و سڵامەت بن و هیوا دەخوازم کە گشتتان بە لەشێکی ساخ بتوانن ئەرکە گرینگەکانی حیزبمان بەڕێوە بەرن.

بێگومان کاری زۆر و ئەرکی گرانتان لەسەر شانە، گومان دە تواناییەکانتاندا نییە و بێشک بە کاری هەرەوەزیتان و بە دڵی هاوڕێیانەتان دەتوانن بەسەر هەموو کۆسپێکدا زاڵ و دە کارەکانیشتاندا سەرکەوتوو بن.

ئەوەندەی خۆشم بگرێتەوە، وەک هەمیشە کوڕی حیزب و کوڕی ڕۆژە گرانەکانی حیزبم، دیارە بەدەر لە تەمەن، نەخۆشیش تا ڕادەیەک کزیان کردووم و ئێنێرژیی جارانم نییە، لە قەدەر تواناییەکانم هاوکار و برا چووک هەر هەم و بۆ هەر ئەرکێک دەرەقەتی بێم، دە خزمەت حیزب و ڕێبەرییەکەیدام.

یەکگرتنەوەتان پیرۆز بێ.

 برا وهاورێتان سەعید بەگزادە

٢٤ی ئووتی ٢٠٢٢

سوئید