ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەویی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ژێر ناوی ''بە ئاشکرا تەقە دەکەن'' باسی لەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم گیانی ٤ کەسیان ئەستاندووە.
ئەو ڕاپۆرتە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ بڵاو بووەتەوە، هەڵسوکەوتەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەگەڵ خەڵک لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە پارێزگاکانی خووزستان و چوار مەحاڵی بەختیاری و هەروەها کاردانەوەکانی هێزە سەرکوتکەرەکان بە خۆپیشاندەرانی ئابادان لە مانگی جۆزەردانی تاوتوێ کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هەڵمەتی سەرکوت و توندوتیژیی ڕێژیم ٤ کوژراو و ژمارەیەکی زۆر برینداری لێ کەوتەوە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی جەختی کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان بێ گوێپێدان بە بنەما یاساییەکان، کەڵکیان لە هێزی سەرکوتکەر، چەکی گەرم و یەک لەوان گولـلەی ساچمەیی وەرگرتووە.
ئەو ڕاپۆرتە جەختی لەوە کردووەتەوە کە خۆپیشاندەران هیچ مەترسییەکیان بۆ هێزە ئەمنییەکان یان کەسانی دیکە پێک نەهێناوە.
ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لە ٨٠ ڤیدیۆی پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردووی کۆکردۆتەوە و جەختی لەسەر کردووەتەوە، لەم ناڕەزایەتیانەدا منداڵان بەهۆی تەقەی نایاسایی بە چەکی ساچمەیی تووشی برینێکی ئازاربەخش بوونە.
هەروەها ئەو ڕاپۆرتە بەشێکی بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە ڕووخانی بینای ''میترۆپۆڵ'' لە ئابادان تەرخان کراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی به ئاماژه به پچڕانی ئینتێرنێت لهو شارانهی که ناڕهزایهتییان تێدا بەڕێوە چووە، نووسیویهتی که دهسهڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران له ههر دوو خولی ناڕهزایهتییهکاندا ڕوانگەیەکی نیزامییان گرتووەته بهر و هێزە ئەمنییەتییەکان بەشێوەیەکی تەواو چەکدار لەو شارانە جێگیر بوون.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی به جهختکردنەوە له سهر پێویستیی ڕێوشوێنی دادگاییکردنی سهربهخۆ و دادپهروهرانهی کاربهدهستانی ئێران له داهاتوودا، داوای له نووسینگهی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نهتهوه یهکگرتووهکان کردووه که پاڵپشتی له پلانی دامهزراندنی ئهم مێکانیزمه سهربهخۆیەی لێکۆڵینهوه و لێپێچینهوهی نێودهوڵهتی بکات.