کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە گەنجانی سەردەشت یەکگرتنەوەیان پیرۆز کرد

12:20 - 5 خەرمانان 2722

کۆمەڵێک لە گەنجانی شاری "سەردەشت" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێمەش وەک چالاکوانان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەردەشتی سەربەرز پەیامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین.

هیوادارین کە ئەو یەکگرتنەوەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەربەرزیی نەتەوەی کورد لە هەموو جیهاندا و بتوانین ئێمەش خاوەن هێز و دەسەڵاتی خۆمان بین و ڕۆژێکیش بێت هەموو دوژمنانی ئەو خاک و نیشتمانە وەدەر بکەین.

کۆمەڵێک لە گەنجانی سەردەشت