کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەتا سەراوی" پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

12:45 - 5 خەرمانان 2722

"عەتا سەراوی" ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.


لە پەیامی ناوبراودا هاتووە:

زۆر بەڕێز کاک مستەفای ھیجری

سڵاوێكی گەرم

بەبۆنەی کۆبوونەوەی ھەموو دێموکراتەکانی ڕۆژھەڵات لەژێر چەتری ڕەسەنایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە یەکەم حیزبی سیاسیی کوردستان و دایکی ھەموو حیزبەکان و خاوەنی شەرەفی ڕاگەیاندنی یەکەم کۆماری کوردستانە لە مەهاباد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ھەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و کەسوکاری شەھیدانی سەربەرز دەکەم.

ھیوادارم ئەم ھەنگاوە زیاتر لە سەرکەوتن نزیکتان بکاتەوە.

جارێکی تر پیرۆز بێ

لەگەڵ ڕێزی زۆری دڵسۆزتان عەتا سەراوی

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان