"کەماڵ شەرەف" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی بنەماڵەی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی بێپایان
زۆر دڵخۆشم بە یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەهیوای تێکۆشان و خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوا و زەوتكراوی گەلی کورد و نیشتمانی داگیركراو.
ئێوە بەم یەکگرتنەوەی خۆتان، هیوای گەل و وڵاتتان بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی و ڕزگاربوونی گەلی كورد لە ستەم و زۆرداریی ڕێژیمەكانی ستەمكار و داگیركار زیاد کرد.
سەركەوتوو بن
لەگەڵ ڕێزمان
براتان کەماڵ شەرەف
۲٥/۸/۲٠۲۲