ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری نۆدشە بەبۆنەی یەکگرتنەوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
وێڕای سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە
ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە خۆشەویستە لە شاری"نۆدشە"ی سەر بە هەورامان، پڕبەدڵ یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەموو ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەڵێین و هیوادارین بە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، گڕ و تینێکی تازە لەپێناو خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوایەتیمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ بکات.
بێگۆمان یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات هیوا و وزەیەکی نوێ لەنێو خەڵکی مافخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک دەهێنێ و ورە و وزەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات چەند بەرابەر دەکاتەوە.
لە کۆتاییدا بەڵێن و وەفا بۆ خەبات لە پێناوی خۆێنی شەهیدان و ئامانجە بەرزەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان دووپات دەکەینەوە و بە دڵ و بە گیان ئامادەیی خۆمان بۆ هەرچەشنە ئەرکێکی حیزبی دەردەبڕین.
سڵاولە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
شاری نۆدشە
٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی