ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و دەورووبەری ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێبەری و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی، پیشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران، میللەتی بەشەرەفی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کردستان ئەو یەکگرتنەوەتان لێ پیرۆز بێت.
ئێمە زۆر بەختەوەرین بە یەکڕێزیی حیزبی دێموکرات و دەستخوشی و پیروزبایی پێشکەشی ئەو کەسانە دەکەین کە بۆ یەکگرتنەوەی نێو ماڵی کورد شەو و ڕۆژ لە خەباتدا بوون، بەتایبەت دەستخۆشی لە پێشمەرگە و بەڕێوەبەریی دوو لایەنی دێموکرات دەکەین کە لە بەرانبەری نەیارانی کورد و ئەو گوشارە ناچەییانەی کە بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لەسەر ڕێگا بوون جانانە ڕاوەستان و ئەو پروژەیەیان هەتا سەرکەوتنی ڕێبەری کرد.
بە دڵسۆزی و ئەرکناسیی ئێوە، بۆ گەلی کورد دەرکەوت کە درێژەدەری ڕاستەقینەی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی نەمر "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی"ن.
ئەم جەژنەتان لێ پیزۆز بێت و بەردەوام بن.
ئەندام ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران
لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و دەورووبەری ورمێ