کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "ڕوار" پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

13:00 - 5 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "ڕوار" سەر بە ناوچەی هەورامان پەیامێکی پیرۆزباییان ڕوو لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە:

ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێڕای سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە

ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، حیزبی دێموکرات لە گوندی "ڕوار"ی سەر بە ناوچەی هەورامان، پڕبەدڵ یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەموو ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەڵێین وهیوادارین بە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، گوڕ و تینێکی نوێ لەپێناو خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوایەتیمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ بکات.

بێگۆمان یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، هیوا و وزەیەکی نوێ لەنێو خەڵکی مافخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک دەهێنێ و ورە  و وزەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات دووقات و چەند قات بەرز دەکاتەوە.

لە کوتاییدا بەڵێن و وەفا بۆ خەبات لەپێناو خۆێنی شەهیدان و ئامانجە بەرزەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان دووپات دەکەینەوە و بە دڵ و گیان ئامادەیی خۆمان بۆ هەر چەشنە ئەرکێکی حیزبی دەردەبڕین.

سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی

سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "ڕوار"ی ناوچەی هەورامان