ژنانی شۆڕشگێڕی نییەری دێموکرات پەروەر لە دووتوێی پەیامێکدا پیرۆزبایی وەسەریەکخستنەوەی ریزەکانی حیزبی دێموکراتیان کرد
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
یەکگرتووییمان زامنی سەرکەوتنمانە
ئێمە تەوارەکانی نییەری سەربەرز بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پیرۆزبایی لە هەموو ئازادیخوازان و ئەندامان و لایەنگران، کادر و پێشمەرگە و ڕێبەرایەتیی حیزبی دیموکرات دەکەین و هیوامان ئەوەیە کە حیزبە خۆشەویستەکەمان زیاتر لە ڕابردوو، هەنگاو بۆ پێشەوە هەڵێنێتەوە .
بەڵێن دەدەین تاکوو لەم رێبازە پیرۆزەدا بە گیان و دڵ درێژەدەری ڕێگای پڕسەروەریی شەهیدە سوورخەڵاتەکانی گەل بین و لە هیچ تێکۆشانێک بۆ سەرکەوتنی حیزب و گەل درێغ نەکەین.
تەوارەکانی نییەر
٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی