بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران لە جاددەی سەردەشت بۆ پیرانشار، خاڵی پشکنینیان داناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕایگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران بە توندی ماشینی هاووڵاتییان دەپشکێنن.
سەرچاوەی کوردستان میدیا هەروەها دەڵێت: زۆربەی هەرە زۆری پشکێنەرانی ماشینەکان و هاووڵاتییان بە کڵاوی ڕەش سەر و چاوی خۆیان داپۆشیوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: هۆکاری دانانی خاڵی پشکنین لە جاددەی چوونەژوورەوەی سەردەشت بۆ پیرانشار ڕوون نییە، بەڵام هێزەکانی سپا، زۆر بەتوندی هاووڵاتییان و ماشینەکان دەپشکێنن.
سەرچاوەی کوردستان میدیا لە کۆتاییدا، ڕایگەیاند: پشکنینی هاووڵاتییان و پێشگرتنی ماشینەکانیان، ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.