کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک داری گەورە لەلایەن کەسانی هەلپەرەستەوە لە ناوچەی مەهاباد ىڕدراونەتەوە

11:33 - 7 خەرمانان 2722

لە گوندەکانی "سەرتەنگ" و "سەهۆڵانـ"ـی مەهاباد کۆمەڵێک داری گەورە لەلایەن کەسانی هەلپەرەست و سوودخوازەوە بڕدراونەتەوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەو دارانە لەلایەن ئەو کەسە هەلپەرەستانەوە بڕدراونەتەوە.
هاوڵاتییان هەروەها باس لەوە دەکەن کە چەندین جار بەدواداچوونیان بۆ ئەو پرسە کردووە و بە لایەنی پەیوەندیداریان ڕاگەیاندووە بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

بڕینی ئەو دارانە ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە و زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.