کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی ورمێ و دەورووبەری بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

12:33 - 7 خەرمانان 2722

بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی ورمێ و دەورووبەری بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز

ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی ورمێ ودەورووبەری ساڵڕوژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێبەریی حیزب، هەموو کادر و پێشمەرگەکانی حیزب وئەندامان ولایەنگرانی حیزب پیرۆز دەکەین.

هەروەها ڕادەگەیەنین ئیمە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی خۆمان بە درێژەدەری ڕێبازی سەرکۆماری کوردستان پێشوا قازی و قوتابییانی دەزانین، هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان بە دڵ  و گیان ئامادەین لەو ڕێبازە کە ڕێبازی ڕاست و دروستی ڕزگاریی گەلی کوردە ئەنجامی بدەین.

سڵاو لە قازی، قاسملوو و شەڕەفکەندی

سڵاو لە ڕۆحی شەهیدانی کوردستان

سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوێ کوردستادن

ژمارەیەک لە مامۆستا وپێشنوێژی ئایینی ناوچەکانی ورمێ