کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی پێشکەوتنخوازی دێموکراتی کوردستان یەکگرتنی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

13:47 - 7 خەرمانان 2722

حیزبی پێشکەوتنخوازی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنی دێموکراتەکان پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی

دوای سڵاو و ڕێز

بەڕێزان دەستخۆشی و پیرۆزبایی نەتەوەیی گەرم ئاراستەی ئەو هەڵوێست و بیرۆکەجوانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.

دڵخۆش و شادومانین بە بڕیاری یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی برا کە ئامانج و ئاراستەی سیاسی و نەتەوەیی لە ڕیزی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان دژ بە نادادی و ستەمی حوکمی ڕێژیمی خۆپەرست.

 ئێمە وەکوو حیزبی پێشکەوتووخوازی دێموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستانی گەورە و یەکدەست و یەک دەنگین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوە ستەم لێکراوەکەمان.

دووبارە بەرز و پیرۆز بێت

لەم یەکگرتنەوە شکۆدار و مەزنە

قادر شوانی

حیزبی پێشکەوتنخوازی دێموکراتی کوردستان

سلێمانی