ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە حیزب، کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان سەردانی حیزبیان کرد.
شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "حەسەن شەرەفی"، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزب پێشوازییان لە هێز و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد و لەم پێشوازییەدا سەرجەم میوانان پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە شاندی حیزب کرد.
پاشان شاندی حیزب وێڕای سپاس لەسەرجەم وەڤدەکان، هیوای یەکڕیزی ویەکگوتاری بۆ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیی بە ئاوات خواست.
ئەو هێز و لایەنانەی سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانییان کرد بریتیین لە:
ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان / مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی کۆیە
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ لێژنەی ناوچەی کۆیە
ـ بزووتنەوەی گۆڕان/ مەکۆی کۆیە
ـ حیزبی شیوعیی کوردستان / کۆمیتەی کۆیە
ـ یەکگرتووی ئیسلامیی کۆوردستان / لقی کۆیە
ـ کۆمیتەی ١ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆیە
ـ بەڕێز لاهور شێخ جەنگی و شاندی یاوەری
ـ یەکیەتیی زانایانی کوردستان / لقی کۆیە
ـ سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر
ـ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە
ـ ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی کۆیە
ـ ڕێکخراوی چەتر