کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی "سەقز"ی توانیی میداڵی شانازیی کێبڕکێی وێنەگریی "HIPA" بۆخۆی مسۆگەر بکات

12:04 - 13 گەلاوێژ 2722

"سلێمان مەحموودی" وێنەگر و هونەرمەندی خەڵکی شاری "سەقز" بووەتە براوەی "میداڵی شانازیـ"ـی کێبرکێکی وێنەگری نێونەتەوەیی "حەمدان بن محەممەد بن ڕاشد ئالێ مەکتووم"، "HIPA".

ئەو کیبڕکێیە هەموو ساڵێک لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە بابەت و نێوەڕۆکی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت کە بابەت و نێوەڕۆکی ئەمساڵ سەبارەت بە ژینگە بووە.

وێنەگرانی سەرتاسەری جیهان بەشدارییان لەو فێستیڤاڵەدا کردووە و لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو فێستیڤاڵەداکەوتوونەتە کێبڕکێ.

لەو فێستیڤاڵەدا"سلێمان مەحموودی" وێنەگری خەڵکی "سەقز" بە ناردنی کۆمەڵێک وێنە، توانیی نازناوی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

بەپێی بڵاوکراوەی هەواڵدەرییەکان، کێبڕکێی وێنەگریی "HIPA" بە خەڵاتی ٤٥٠ هەزار دۆلار، یەکێک لە گرانترین خەڵاتەکانی وێنەگری کێبڕکێی نێونەتەوەیی ئەم بوارە بە ئەژمار دێت.