بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ بەڕێزان: کاک مستەفا هیجری و کاک خالید عەزیزی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت: پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەناوی هاوبیرانمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە بەرێزتان و تەواوی ئەندام، دۆست و لایەنگرانتان دەکەین.
بەو هەنگاوە پیرۆزە مێژووییە دڵ و دەروونی هەموو تاکێکی کورد و شەهیدان ئاسوودە و بەختەوەر بووە.
یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان زەروورەتێکی مێژووییە بۆیە ئێمە جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەر بژی کورد
بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان