کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

11:28 - 8 خەرمانان 2722

زیاتر لە یەک لەسەر چواری قوتابخانەکانی پارێزگای لوڕستان مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

بەپێی قسەی "یوونس بەهاروەند" سەرۆکی گشتیی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی ڕێژیم لە پارێزگای لوڕستان، زیاتر لە هەزار قوتابخانە لەو پارێزگایە مەترسیی ئەوەیان لەسەرە کە بڕووخێن و بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە کات و بودجەیەکی زۆر پێویستە.

بە قسەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، ٤٥ قوتابخانە لەو پارێزگایە بە بەرد دروست کراون و ٥٠٠  قوتابخانەش بە شێوەی کانێکسی.

بەشی زۆری ئەو قوتابخانانە لە شارەکانی "دلفان" و "ئەلیگودەرز" هەڵکەوتوون.

جگە لەوانە پارێزگای لوڕستان یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە بەدەست بێکاری و وەپەراوێزکەوتنەوە دەناڵێنێ.