کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: زیندووکردنەوەی بەرجام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە و جیهان

11:17 - 9 خەرمانان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بە هەڕەشەی زیندووکردنەوەی بەرجام لە جیهان و ناوچەکە، وتوویەتی: "تەنیا هێزی سەربازی دەتوانێ دەتوانێ پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ناوکیی بگرێ".

"گیلان ئێردان"، باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "سی‌.ئێن.‌ئێن" وتوویەتی: "زیندووکردنەوەی بەرجام بۆ جیهان بە گشتی و ناوچەکەش بە تایبەتی هەڕەشەیەکی مەترسیدارە و تەنیا ڕێکخستنی گەمارۆ قورسەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و هێزی سەربازیی متمانە پێکراو کە تەنیا مەبەستی لەنێوبردنی ئەو هۆکارانە بێ کە تاران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگات، دەتوانێ پێش بە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بگرێ کە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگات.

"ئێردان" باسی لەوەش کردووە ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک هیج ڕێککەوتنێک قەبووڵ ناکات کە بە زەرەری وڵاتەکەی بێ.

ناوبراو وتوویەتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە ناوچەکە و جیهان دەکا و دەبێ بە هەموو شێوەیەک پێش بەوە بگیردرێ کە ببێتە ڕێژیمێکی خاوەن چەکی ناوکیی و ئەو ڕێککەوتنەش ئاسایش و سەقامگیریی جیهان و ناوچەکە لەنێو دەبات.

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا لە ڕێگەی میلیشیا تێرۆریستەکانییەوە لە ناوچەکەدا بە تەواوی مەترسیدارن و هەموو کردەوەیەکی تێکدەرانە و تێرۆریستییانە دەکات دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگات ئەو کات بە تەواوی سەقامگیری و ئاسایش لەنێو دەچێ.