![](/content/upload/1/news/55550_w920.jpg)
ناوگانی ٥ی ئامریکا ڕایگەیاندووە، سپای تێرۆریستی پاسداران هەوڵی داوە لە کەنداو کەشتییەک کە سەر بە ناوگانی ٥ی ئامریکا بووه دەستی بەسەردا بگرێ و ئەو هەوڵەی سپای پاسدارانی بە دەستدرێژی بۆ سەر یاسا وەسف کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، "براد کوپێر"، فەرماندەی ناوگانی ٥ی هێزە دەریاییەکانی ئامریکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە، لە کەنداو سپای تێرۆریستی پاسداران لە هەوڵێکی تێکدەرانەدا ویستوویەتی دەست بەسەر کەشتییەکی ناوگانی ٥ی هێزەکانی ئەمریکادا بگرێت.
"کوپێر" وتوویەتی، هێزە دەریاییەکانی ئامریکا ئەو هەوڵەیان پووچەڵ کردووەتەوە و لەڕاستیدا ئەو هەوڵەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستدرێژیی بوو بۆ سەر هەموو یاسایەک و بە تایبەت پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای دەریاوانیی بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا ناوبراو ڕایگەیاندووە هەڵسوکەوتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە کەنداو دژی هەموو یاساکانی دەریاوانییە و پیشێلکاریی زۆری تێدایە کە بەردەوام سپای پاداران دەیکاتە سەر کەشتیی و هێزە دەریاییەکانی ئامریکا، بەڵام کە هێزەکانی ئامریکا ئامادەیی ڕووبەڕووبوونەوەی دژی هێزەکانی سپا نیشان دەدەن، هێزە دەریاییەکانی سپا ناوچەکە بەجێدەهێڵن ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی تەنیا مەبەستی تێکدان و ناسەقامگیرییە.