کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەر پشکنینی زیارەتکەران بۆ هەرێمی کوردستان شەڕ و دەمەقاڵە هاتە ئاراوە

12:27 - 9 خەرمانان 2722

لە دەروازەی تەمەرچییان لە ستادی ئەربەعین و لە کۆبوونەوەی ئەو ستادە لە سنووری حاجی ئۆمەران شەڕ و دەمەقاڵە هاتە ئاراوە.


دەمەقاڵەکە لە نێوان فەرماندەی هێزی ئینتزامیی سنوور و حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕووی داوە.

دەمەقاڵەکە لەسەر پشکنینی ئەو زیارەتکەرانە دروست بووە کە ویستوویانە بێن بۆ هەریمی کوردستان.


فەرماندەی هێزی ئینتزامیی سنوورەکان لەسەر ئەوە پێداگریی کردووە کە دەبێ پشکنین بۆ ئەو زیارەتکەرانە بکرێ کە دەیانهەوێ بێن بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام فەرماندەی حیفازەت ئیتلاعاتی سپا دژایەتی کردووە و فەرمانی داوە کە پشکنین بۆ ئەو زیارەتکەرانە نەکرێت.