کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: تا ئیستا لەگەڵ ئێران هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکمان نەکردووە

12:14 - 9 خەرمانان 2722

وەزارەتی دەروەی ئامریکا ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئیرانی بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە هیچ جۆرە پێشکەوتنێکمان لە وتووێژەکان لەگەڵ ئێران د نەبووە.

وەزارەتی دەروەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان لە بەیاننامەیەکدا لەسەر وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئیران، سەرەڕای وتنی ئەوەیکە تا ئیشتا هیچ جۆرە ڕێککەوتنێمان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران نەبووە و وتوویەتی: "ئێمە لەسەر پێشنیارەکەی یەکیەتیی ئورووپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی وڵامی خۆمان بە یەکیەتیی ئورووپا داوەتەوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی ئیرانین".

هەرلەم پێوەندییەدا بێهرووز کەماڵوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی رێژیمی ئێران بە زیدەخوازیی ناوبردنی داواکارییەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە ئێران وتوویەتی: "ئەگەر وڵاتی ئامریکا گەمارۆکان لەسەر ئێران لا ببا ئەوە ئێمە پیبەند دەبین بەهەموو بەڵێنەکانمانەوە".

هەروەها لەلایەکی دیکەوە محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتبووی: "لە کاتی وتووێژەکاندا فەرانسە زۆرترین دژایەتیی ئێرانی کردووە، دەبێ هەمووی ئەو گەمارۆگەلەی کە بەبیانووی ڕێککەوتنی بەرجامەوە بەسەر ئێراندا سەپاوە هەڵبوەشێتەوە".