کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە "سەقز" کۆچی دوایی کرد

18:05 - 13 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ کاک "محەممەدساڵح حوسێن پوور" کوڕی "حەبیبووڵڵا و گوڵجەمین" کەسایەتی نیشتمانپەروەر خەڵکی گوندی "هێجانان" سەر بە شاری "سەقز" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەدساڵح" لە بنەماڵەیەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و لە ئاواتەکانی ئەوە بووە کە کوردستان بە ئازادیی ببینێت.

ناوبراو کەسێک بووە کە ئۆگرییەکی زۆری بە ڕێبەرانی شەهید بە تایبەتی شەهید دوکتور "قاسملوو" هەبووه و هەمیشە لەنێو خەڵکدا باسی لە ڕێبەرانی شەهید کردووە.

کاک "محەممەدساڵح" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.