کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران و داعش پێکەوە هاوکاریان هەبووە

11:26 - 14 گەلاوێژ 2722

"سوبحی تەفلیلی" سەرۆکی پێشووی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵا باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران لەگەڵ گرووپی تێرۆریستیی داعش هاوکاریی چڕوپڕیان هەبووە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە دامەزرێنەرانی داعش کەسانێک بوونە کە لە سەرەتای دامەزرانییەوە لەگەڵ ناوەند ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران و سووریە هاوکاریان کردووە.

ئەو کاربەدەستەی حیزبوڵڵا وتوویەتی زەنجیر تەقینەوەکانی شارە شیعەنشینەکان بە ڕێککەوتن و ڕێنوێنیی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ئێران بووە.

ناوبراو ئەو قسانەی لە وتووێژێکی ڤیدیۆییەدا کردووە.

پێشتریش "حەنان فەتلاوی" ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوە کردبوو ئێران لە ڕێگەی بارزگانییەوە هاوكاریی چەک و تەقەمەنیی گرووپی داعش کردووە

ناوبراو وتبووی هەندێ‌ کكۆمپانیا و بازرگانانی ئێران، سووری و تورک بە چەک و كەرەستە و ماشین هاوكاریی چەكدارانی داعش دەكەن.