کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی کوردستان لە کۆنکووری ئەمساڵدا سەرکەوتنیان تۆمار کردووە

11:57 - 14 گەلاوێژ 2722

لە کۆنکووری ئەمساڵدا کە لە کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو قوتابییانی کوردستان پلەی زۆر باش و شانازییان بۆ کوردستان تۆمار کردووە.

ئەمساڵ قوتابییان بە پلەی زۆر باشی یەکەم هەتا سێهەم لە ئاستی ئێران و کوردستاندا بۆ زانکۆکان دەرچوونە.

قەبووڵبوونی ئەو قوتابییانە لە کوردستاندا بووەتە هۆی خۆشحاڵیی خەڵک و بەتایبەت بنەماڵەکانیان.

سەرەڕای ئەوەیکە بەهۆی کۆرۆنا خوێندن لە ڕێگای ئانلاینەوە بووە و کێشەی زۆر بۆ قوتابییان دروست ببوو، بەڵام قوتابییانی کوردستان توانیویانه لەو کێبڕکێ زانستییەدا سەرکەوتوو بن.

زۆربەی ئەو قوتابییانەی کە پلەی دووهەم هەتا سێهەمیان لە ڕشتە جیاوازەکاندا بەدەست هێناوە ڕشتەی "تەجرووبی و بیرکاری" بوونە.

ئەمساڵ ١ ملیۆن ٤٨٩ هەزار و ٢٢٠ کەس لە کۆنکووردا بەشدار بوونە.

کۆنکوور تاقیکارییەکە کە قوتابییان دوای وەرگرتنی دیپلۆم بۆ قەبووڵبوون لە زانکۆکان ئەنجامی دەدەن.