کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد بوو بە ئەندامی یانه نەتەوەیی بریتانیا

12:02 - 14 گەلاوێژ 2722

"ڕۆژین ڕەفیعی'' کچێکی خەڵکی شاری "جوانڕۆ" سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات دانیشتووی وڵاتی بریتانیا توانی ببێتە ئەندامی یانەی نەتەوەیی بریتانیا.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە ورزشی "کاراتە"دا چالاکی دەکات و بڕیار وایە له ئاستی جیهاندا لە کێبڕکێکاندا بەشداری بکات.

"ڕۆژین رەفیعی" خەڵکی گوندی "ساتیاری" سەر بە شاری "جوانڕۆ"یە و ماوەی چەند ساڵە لە بریتانیا نیشتەجێیە.

ناوبراو هەتا ئێستا چەندین میداڵی جیاوازی لە بەشەکانی "کاتا" بەدەست هێناوە.