کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک داری بەری لە ناوچەی "سەرشیو"ی مەریوان بڕدراونەتەوە

12:04 - 14 گەلاوێژ 2722

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە گوندی "تۆسووران" لە ناوچەی "سەرشیو"ی مەریوان کۆمەڵێک کەسی هەلپەرست بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم، کۆمەڵێک داری بەریی ئەو ناوچەیان بڕیوەتەوە.

خەڵکی گوندی "تۆسووران" وتوویانە لە کاتی نیوەشەودا گوێیان لە دەنگی مۆتۆری داربڕین بووە و دوای بەدواداچوون ئەو داربڕانە لەلایەن خەڵکی گوندی "تۆسوورانـ"ـەوە گیراون و دانیان بەوەدا ناوە کە بە هاوکاریی ئیدارەی جەنگەڵبانیی ڕێژیم ئەو کارەیان کردووە.

بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە زۆربەی ئەو دارانەی کە بڕدراونەتەوە داری هەرمێ بوونە.

بڕینی دار و تێکدانی ژینگەی کوردستان یەکێک لەو کارە نگریسانەیە کە کەسانی هەلپەرست بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم بەڕێوەی دەبەن.